داپیره‌یه‌كی به‌ریتانیایی له رێگه‌ی وێنه‌وه، نه‌خۆشی كچه زایه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه پسپۆر و پزیشكانی تایبه‌تیش بۆیان نه‌دۆزرابۆوه.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، منداڵێكی به‌ریتانی به ناوی (ئیوان بۆرده‌ر)ی 3 ساڵ، تووشی نه‌خۆشییه‌كی شێرپه‌نجه‌ی شاز بووه، ئه‌ویش شێرپه‌نجه‌ی تۆڕی چاو، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی پێوه دیار نیه.
رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ئیوان (بیفرلی وۆرنه‌ر)ی 61 ساڵ و داپیری ئیوان ئاشكرای كردووه، كاتێك سه‌یری چه‌ند وێنه‌یه‌كی كردبوو كه له گه‌شتێكدا بۆ دورگه‌ی (ئێیڵ ئۆف وایت) له به‌ریتانیا ئه‌نجامیاندابوو، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به باوكی ئیوان كردووه و پێی وتووه ئیوان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه، چونكه داپیری ئیوان له‌سه‌ر نه‌خۆشی منداڵان زۆر بابه‌تی خوێندۆته‌وه.
دواتر له لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكه‌وه پشكنینی تایبه‌ت بۆ ئیوان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه تووشی نه‌خۆشی (رتینۆبلاستۆما) بۆته‌وه، كه نه‌خۆشییه‌كی ترسناكی شێرپه‌نجه‌یه دووچاری تۆڕی چاو ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دایكی ئیوان (سامنسا بۆردر)ی 32 ساڵ رایگه‌یاندووه، خۆشحاڵم كه دایكم نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئیوانی بۆ ئاشكرا كردین، زۆرجاری تر هه‌بووه كه شته شاراوه‌كانی بۆ ئێمه ئاشكرا كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئیوان به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌بوایه كوێر ببوایه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تاوه‌كو ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌كی له سه‌ر ژیانی ئیوان دروست نه‌كردووه
مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
اطلاعات کاربری
لینک دوستان
آرشیو
پیوندهای روزانه
آمار سایت