به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته هه‌واڵیانه‌ی كه‌به‌م دواییه بڵاوكرانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، وڵاتی چین كه‌وته پێشه‌نگی وڵاتانی جیهان له‌به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت كه‌ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته ئه‌م ئامێره ته‌كنیكیه نوێیه به‌كارده‌هێنن گه‌یشتۆته 221ملیۆن كه‌س. ئاژانسی "شینخوا"ی فه‌رمی چینیش له‌زاری به‌رپرسانی ناو سه‌نته‌ری چین بۆ زانیارییه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌و هه‌واڵه‌ی گواسته‌وه كه ئێستا ژماره‌ی به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت له‌و وڵاته به‌سه‌ر ژماره‌ی تۆماركراوی به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێتی ناو ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێپه‌ڕاندووه،
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتریش به‌رپرسانی چینی گوتیان: ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ناو وڵاته‌كه‌مان تا كۆتایی ساڵی رابردوو گه‌یشته 210ملیۆن كه‌س، كه ئه‌وسا به 5ملیۆن كه‌متر له دوای ژماره‌ی تۆماكراوه‌كانی ناو ئه‌مه‌ریكا ده‌هات. دواتر ئاژانسی چینی ئه‌وه‌شی له وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی گواسته‌وه: له‌گه‌ڵ زۆربوونی به‌رده‌وام و خێرای به كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت، كه‌چی هێشتا ژماره‌ی به‌كاربه‌رانی ئه‌م ئامێره گرنگه له‌به‌رامبه‌ر كۆی گشتی دانیشتوانانی وڵاته‌كه‌مان نزمه، گه‌ر به‌راورد بكرێت به بارودۆخی ناو وڵاتانی تری جیهانی
مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
اطلاعات کاربری
لینک دوستان
آرشیو
پیوندهای روزانه
آمار سایت