تۆڕی هه‌واڵی "سی. ئێن. ئێن."ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه نوێكه كه له‌لایه‌ن تیمێكی سه‌ر به زانكۆی كۆلۆرادۆ ئاماده‌كراوه، ده‌ریخستووه كه زۆر خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی كه بڕێكی زۆر شه‌كری "فركتۆز"یان تێدایه كه له میوه و گه‌نمه‌شامیدا هه‌یه یان خواردنه‌وه‌ی 2 بوتڵ خواردنه‌وه‌ی گازی له رۆژێكدا به رێژه‌ی 30% مه‌ترسی به‌رزربوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات.
د. مایكڵ شونشل پزیشكی به‌رپرس له لێكۆڵینه‌وه‌كه وتی: "كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه شه‌كری "فركتۆز" له خواردنه‌كاندا به رێژه‌یه‌كی زۆر هه‌یه".
وتیشی: "لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 4 هه‌زار و 500 كه‌س له سه‌رانسه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌نجام دراوه كه نه‌خۆشی فشاری خوێنیان نه‌بووه و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه شه‌كریش هاوشێوه‌ی خوێ كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
لای خۆیه‌وه دكتۆر شاریل لفه‌ر پسپۆڕی نه‌خۆشی هه‌ناوی له زانكۆی "ئه‌ی ئاند ئێم"ی پزیشكی له ته‌كساس گومانی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌كه هۆكاری فسیۆلۆجی كاریگه‌ری شه‌كری له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن رووننه‌كردووه‌ته‌وه.
خه‌ندان