تاوه‌ری كاپیتاڵ گه‌یت كه له ئیماراتی عه‌ره‌بی دروستده‌كرێت، چووه نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌هۆی زۆری رێژه‌ی لاربوونه‌وه‌كه‌ی كه تائێستا تاوه‌رێكی تر به‌و راده‌یه لارنه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌م تاوه‌ره چوار ئه‌وه‌نده‌ی تاوه‌ری بیزای ئیتاڵیا لاربووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی 18 پله به ئاڕاسته‌ی خۆرئاوا لاربووه‌ته‌وه، تاوه‌ری ناوبراو كه كۆمپانیای نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی بۆ پیشانگاكان (ئیدنیك) له پایته‌ختی ئیمارات خاوه‌ندارێتی ده‌كات ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌رزایی تاوه‌ره‌كه 160 مه‌تره‌و له 35 نهۆم پێكهاتووه، تاوه‌ری ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه‌ی پێ بدرێت كرداری هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی بۆ كراوه ئینجا چووه‌ته ناو كتێبی گینسه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیماراتی له‌سه‌ر زاری شێخ سوڵتان بن ته‌حنون ئال نه‌یان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی كۆمپانیای ناوبراو رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو نووسیویه‌تی كه تاوه‌ری كاپیتاڵ گه‌یت رووخسارێكی دیار‌و به‌رچاوی ئه‌بوزه‌بییه، به وه‌رگرتنی ئه‌و نازناوه‌ش پێگه‌یه‌كی دیار له‌نێو باڵه‌خانه‌كانی جیهاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ئه‌و تاوه‌ره نایابه ده‌بێته سیمبولێك بۆ ئیماره‌تی ئه‌بوزه‌بی.
عه‌لی سه‌عید بن حه‌رمل ئه‌ندامی راسپێردراوی كۆمپانیای ناوبراو ده‌ڵێت: تاوه‌ری ناوبراو كه هۆتێلی "حه‌یات كاپیتاڵ گه‌یت" كه هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێه‌رییه له‌خۆده‌گرێت، كاركردن تێیدا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت.
مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
اطلاعات کاربری
لینک دوستان
آرشیو
پیوندهای روزانه
آمار سایت