كچ و كوڕێكی خه‌ڵكی شاری سپۆكه‌ین كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای شاری واشنتۆنه‌وه، ئامانجی خۆیان پێكا له كۆكردنه‌وه‌ی قوتووی پێویستی ئه‌له‌منیۆمی دووباره‌به‌كارهاتوو بۆ دابینكردنی خه‌رجی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان.
پیته‌ر گیه‌ر و ئه‌ندریا پاریش بۆ دابینكردنی خه‌رجی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان له 31 ته‌مموزدا وایانخه‌ملاَندبوو 400 هه‌زار قوتوویان پێویسته كه‌به‌هاكه‌ی ده‌كاته 3.800 دۆلار. به‌به‌خشینی 150 هه‌زار قووت‌و له‌لایه‌ن كارگه‌ی ئه‌لكۆلاوه و 73 هه‌زار قوتووی دیكه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ڕیسایكلینه‌وه ئه‌وان گۆڵی خۆیانكرد.
ئه‌م كچ و كوڕه به‌رده‌وامده‌بن له كۆكردنه‌وه‌ی قووت‌و، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان بۆ دابینكردنی خه‌رجی مانگی هه‌نگوینیان. هه‌روه‌ها پلانی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه هه‌ندێك له‌قازانجی خۆیان ببه‌خشن به ڕێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور و په‌یمانگای ریم كاونتری لاند.
ئا: دانا ته‌یب مه‌نمی
سه‌رچاوه: Yahoo News
مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
اطلاعات کاربری
لینک دوستان
آرشیو
پیوندهای روزانه
آمار سایت