زۆربه‌ی پزیشكانی بواری ده‌روونناسی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له‌نێوان مه‌زاجی گشتی مرۆڤ و ڕه‌نگه‌كاندا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌لای ژن تۆختره، به‌هۆی گۆڕانه بایۆلۆژییه‌كانیه‌وه.
به‌پێی دوا لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، كه له‌لایه‌ن سیگمان مارتن (زانای ناوداره‌وه) ئه‌نجامدراوه‌و نه‌خۆشه‌كان له ڕێگه‌ی ڕه‌نگه‌كانه‌وه چاره‌سه‌رده‌كات، پێداگریكراوه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر باری مه‌زاج‌و ده‌روونی ژنان، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار‌و په‌یوه‌ندیی به‌خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌بێت.
كۆمه‌ڵێك له‌و ڕه‌نگانه، كه یارمه‌تیده‌ری ژنن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌بێت‌و ئارامی به ده‌روونی ببه‌خشێت:
ره‌نگی ڕه‌ش:
هه‌رچه‌نده ڕه‌نگێكی گه‌رمه، به‌ڵام به‌لای نه‌خشه‌سازانی پۆشاكه‌وه، ئه‌و ڕه‌نگه به شای جوانپۆشی داده‌نرێت‌و ئامۆژگاریی ژنان ده‌كرێت له كاتی ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا ئه‌و جلانه بپۆشن كه ڕه‌نگیان ڕه‌شه، به‌تایبه‌تیش له‌و كاتانه‌دا كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا به‌شداریی ئێواره‌خوانێكی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش جۆره ئاسووده‌ییه‌ك به‌پیاو ده‌به‌خشێت‌و هه‌ست به كه‌شخه‌یی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
ره‌نگی سوور
ئه‌م ڕه‌نگه جۆره گه‌رمییه‌ك ده‌به‌خشێت‌و سووڕی خوێن چالاكده‌كات‌و یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕزگاربوون له بێزاریی ڕۆژێكی كاركردن. هه‌ركاتێك هه‌ست به دابه‌زینی ئاستی وزه‌ی نێو ناخت كرد، ئه‌وا ئه‌و ڕه‌نگه بپۆشه، تا چالاكی‌و زیندووێتیت پێ ببه‌خشێت‌و له‌به‌رچاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت گه‌نج‌و گورج‌وگۆڵ ده‌ربكه‌ویت.
پرته‌قاڵی
هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌وه كرد مه‌زاجی خۆت یان هاوسه‌ره‌كه‌ت ناله‌باره‌و له‌تێكچوون‌و توڕه‌یدایه، ئه‌وا ڕه‌نگی پرته‌قاڵی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی مه‌زاج‌و هه‌ستكردن به خۆشی‌و ئاسووده‌بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری‌و هه‌ستكردنی ژن به‌متمانه‌بوونی به‌رده‌وام به‌خۆی.
سه‌وز:
ئه‌م ڕه‌نگه فه‌رامۆش مه‌كه، با له‌نێو كانتۆری تایبه‌ت به‌پۆشاكه‌كانتدا ئه‌و ڕه‌نگه‌ی تێدابێت، هه‌ركاتێك هه‌ستت به ماندوێتی مێشك‌و نیگه‌رانی كرد ئه‌و ڕه‌نگه بپۆشه. یان له كاتی ده‌مه‌قاڵێی نێوان خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌تدا، چونكه له‌ئاستی بارگرژییه‌كان‌و هه‌ستكردن به‌هیلاكی داده‌به‌زێنێت.
پیرۆزه‌یی
ره‌نگێگی تایبه‌تمه‌نده‌و پێویسته ژن ناوبه‌ناوه ئه‌و ڕه‌نگه بپۆشێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ره بۆ كارامه‌یی‌و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران‌و لێكترگه‌یشتنی نێوانیان. ته‌نانه‌ت له ناماده‌یی یه‌كێكیشیاندا به‌رامبه‌ر هه‌ستی ئاماده‌یی هاوسه‌ره‌كه‌ی لادروستده‌بێت، جگه له‌وه‌ش بۆ باری ته‌ندروستیی گشتی سوودی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه.
ره‌نگی سپی:
پاكی‌و بێگه‌ردی ده‌به‌خشێت‌و سیما‌و فۆرمێكی منداڵانه‌ی پێ ده‌دات‌و وا له‌به‌رده‌م مێردا ده‌رده‌كه‌ویت كه تۆ ژنێكی مهیره‌بان‌و بێ كێشه‌یت.
ره‌نگی شین:
ره‌نگی ئارامی‌و پشووبه‌خشین‌و هێوربوونه‌وه‌یه‌و دوو پله‌ی گه‌رمای له‌ش داده‌به‌زێنێت. پێویسته ژن له‌كاتی پیاسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بیپۆشێت، به‌تایبه‌تی له‌كۆتایی هه‌فته‌دا. ره‌نگی كراوه‌ی شین ئه‌و هه‌سته دروستده‌كات كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێكه له ئاسمان‌و ده‌ریا.
ره‌نگی زه‌رد:
كاتێك پێویستت به سافبوونی فیكر‌و بینیی شته‌كانه وه‌ك خۆی، هه‌وڵبده ئه‌م ڕه‌نگه بپۆشیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ره له دیاریكردنی خاڵه باش‌و خراپه‌كانت له‌نێو خێزاندا، هه‌روه‌ها له‌شیش له ژه‌هرو خڵته‌كان ڕزگارده‌كات.
ئه‌رخه‌وانی:
ره‌نگێكی جوان‌و نه‌رم‌و مۆدێلی ئه‌مڕۆیه‌و په‌یوه‌سته به‌ئارامییه‌وه، به‌ڵام له‌م ڕه‌نگه نزیك مه‌به‌ره‌وه، كاتێك مه‌زاجت ته‌واو نه‌بوو، چونكه زۆر ته‌ماشاكردنی، دڵته‌نگی‌و خه‌مباری دروستده‌كات.
ره‌نگ و خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كان
هه‌رره‌نگێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه كه به‌كاریده‌هێنن، جا ئه‌وه له پۆشاكه‌كانیاندا بێت یان له ڕه‌نگی كه‌لوپه‌له‌كانی نێو ماڵ‌و نووسینگه‌و ئۆتۆمبیله‌كانیاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت‌و له كه‌سایه‌تیه‌كانی مرۆڤدا ڕه‌نگبده‌نه‌وه. دیسان ڕه‌نگه‌كان په‌یوه‌ندییان به توخمه‌كانی نێو ژیانه‌وه هه‌یه، بۆنموونه سوور په‌یوه‌سته به‌ئاگرو زه‌رد به‌هه‌واو شین به ئاو‌و سه‌وز به زه‌وییه‌وه‌و...هتد. زانایانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ڕه‌نگه‌كان بۆ ڕه‌نگه سارد‌و گه‌رمه‌كان پۆلێنده‌كه‌ن، شین و سه‌وز له ڕه‌نگه سارده‌كانن‌و ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئۆقیانووس‌و سێبه‌ری دره‌خت‌و هه‌رچی سوور‌و پرته‌قاڵیشه له ڕه‌نگه گه‌رمه‌كانن.
ئه‌و ئامێره‌ی كه گه‌رمی پێوی ڕه‌نگه‌كانه به "ترمۆبیل" ناوده‌برێت، هه‌روه‌ك له‌سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردووه، ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان‌و باری ده‌روونیان ده‌بێت. بۆنموونه، له‌نێو هه‌ندێك زینداندا ڕووناكی سوور به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی به‌ندكراوه‌كان بشێوێنێت.
به‌پێی زانستی ده‌روونناسی، ڕه‌نگه‌كان به‌م جۆرانه لێكده‌درێنه‌وه:
ره‌نگی سوور:
ئاماژه‌یه بۆ بوونی ئاره‌زووی شه‌ڕانگێزی‌و ڕقلێبوون‌و وزه‌و زیندوێتی. ئه‌م ڕه‌نگه به‌ڵگه‌یه بۆ چاپووكی‌و ئازایه‌تی‌و بوێری‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌و بزۆزی خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وانی تری خۆشده‌وێت. هه‌روه‌ها منداڵان و كه‌سانی هاروهاجیش ئه‌م ڕه‌نگه‌یان به‌لاوه جوانه.
ره‌نگی شین:
ئاماژه‌یه بۆ كه‌وتنه ژێرباری سیستمه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه، شێلگیر‌و هه‌ستیارو موحافیزكاره. هه‌روه‌ها ڕه‌نگی شین ئاماژه‌یه بۆ واتای ڕه‌هایی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ڕه‌نگه واتای خۆشه‌ویستی بۆ ژیان ده‌گه‌یه‌نێت. زۆركات بڕیاره‌كانی په‌له‌ی تێداده‌كات‌و ڕاست نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌زی به‌ڕۆچوونه له فیكری فه‌لسه‌فیدا، هاوكات رێز له هه‌ستوسۆزو بیروبۆچوونی ئه‌وانی تر ده‌گرێت. حه‌زی به هاورَییه‌تی‌و میواندارێتی‌و سه‌ردانیكردنه. دیسان ئه‌م ڕه‌نگه ئاماژه‌یه بۆ مێشك ساردی‌و باشتریشه ئه‌گه‌ر كه‌سانی وه‌ك مامۆستا‌و به‌ڕێوبه‌ری شوێنه گشتییه‌كان ئه‌م ڕه‌نگانه به‌كاربهێنن.
ره‌نگی ڕه‌ش:
ئاماژه‌یه بۆ ترس‌و پشێوی‌و خه‌مۆكی‌و په‌نهانی‌و سه‌رنجڕاكێشان‌و ته‌قلید، خاوه‌نه‌كانیشی حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن كه‌سانی تر ڕێز له ژیانی تایبه‌تیان بگرن. ئه‌م كه‌سایه‌تیانه زیاتر ڕه‌شبینن، دیاره شاره‌زایانی ڕه‌نگ، ڕه‌ش به‌ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی نێو لیستی ڕه‌نگه‌كان دانانێن. ڕه‌ش ڕه‌نگێكی گه‌رمه‌و سه‌رجه‌م ڕه‌نگه‌كانی تر ده‌مژێت. ئه‌م ڕه‌نگه زۆر كات له ساته ناخۆشه‌كاندا ده‌پۆشرێت‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ناكرێت به‌ئاسانی هاورَِێی لێ كۆبێته‌وه‌و متمانه‌ی ئه‌وانیتر به‌ده‌ستبهێنێت.
ره‌نگی پرته‌قاڵی:
به‌ڵگه‌یه بۆ ئاره‌زووی چێژوه‌رگرتن‌و خۆشی‌و ئۆقره‌بوون. خاوه‌نی ئه‌م ڕه‌نگانه ئاشتیخوازن‌و ئاره‌زووی ته‌بایی ده‌كه‌ن‌و شانازی به كه‌رامه‌تی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن‌و زۆر پۆشینی ئه‌مجۆره ڕه‌نگه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ خه‌فه‌ت‌و لاوازی‌و ترس.
ره‌نگی سه‌وز:
ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵچوون‌و هه‌ستیاری له‌به‌رده‌م سیستمه زۆر دژواره‌كه‌كاندا. ئه‌م ڕه‌نگه ئاماژه‌یه بۆ خۆشی‌و ئاسووده‌یی‌و ئاشتی، ئه‌گه‌ر تۆ حه‌زت به‌م ڕه‌نگه بێت، ئه‌وا كه‌سێكی سۆزداریت‌و حه‌زت به‌خزمه‌تكردنی ئه‌وانیتره‌و خاوه‌نی سروشتێكی هێمنیت‌و لێبورده‌یت‌و به‌رامبه‌ر زوو متمانه‌ت پێ ده‌كات. هه‌روه‌ها سنگفراوان‌و كه‌سێكی ڕوون‌و ساده‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك ببیته‌وا، ئه‌وا په‌نا بۆ توندوتیژی نابه‌یت‌و توانای دان به‌خۆدا گرتنت هه‌یه. دیسان ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی سه‌وز به‌كارده‌هێنن، ده‌زانن چۆن پارێزگاری له گه‌نجێتی خۆیان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌یشدا، له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیانیشدا به‌هێواشی هه‌نگاوده‌نێن. ئه‌م مرۆڤانه كه‌سانێكی كۆمه‌ڵایه‌تین‌و شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن‌و خاوه‌نی بیروبۆچوونن. كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌كارهێنه‌ری ڕه‌نگی سه‌وز، كێشه‌ی گه‌ده‌یان هه‌یه.
ره‌نگی زه‌رد:
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی كێشمه‌كێش له‌نێوان ئاره‌زووه‌كاندا. دیسان ڕه‌نگی زه‌رد ئاماژه‌یه بۆ ئه‌فراندن‌و زیندوێتی. ئه‌م ڕه‌نگه ڕه‌نگی زیره‌ك‌و كه‌سانی پراكتیكی‌و بابه‌تخوازه‌و حه‌زیشی به گاڵته‌وگه‌په، گه‌شبینه، حه‌زی به‌سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌وانیتره‌و وره‌ی هاوڕێكانی به‌رزده‌كاته‌وه‌و حه‌زی به‌گۆڕانكاری‌و جێگۆڕكێیه.
ره‌نگی سپی:
نیشانه‌ی پاكی‌و بێگه‌ردییه. خاوه‌نه‌كانی ئه‌م ڕه‌نگه حه‌زیان به‌وه‌یه سه‌رنجی ئه‌وانیتر بۆ لای خۆیان ڕابكێشن‌و گرنگیش به پاكوخاوێنی خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌م كه‌سایه‌تیانه مایه‌ی متمانه‌ن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای ڕه‌خنه‌گرتنیان نییه.
ره‌نگی نیللی:
ره‌نگی ئاییندارێتییه، خاوه‌نی ئه‌م ڕه‌نگه حه‌زی به‌یارمه‌تیدانی خه‌ڵكییه‌وه‌و ده‌یه‌وێت له‌ئارامی‌و بێده‌نگیدا بژی، ئه‌وانی تریش پێی ئارام ده‌بن. ئه‌م مرڤانه زۆركات گه‌وره‌و كه‌سانی باشن‌و ئارامی به‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان ده‌به‌خشن.
دانانی ڕه‌نگێك به‌سه‌ر ڕه‌نگێكی تردا
ئاماژه‌یه بۆ ئیره‌یی‌و نه‌خۆشی‌و ماندوبوونی جه‌سته‌یی.
ره‌نگی ئه‌رخه‌وانی:
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی ململانێ‌و پشێوویی سۆزداری. ڕه‌نگی خۆبه‌زلزانین‌و گه‌وره‌ییه. به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ڕه‌نگه كه‌سایه‌تییه‌كی دژواریان هه‌یه، متمانه‌ی زۆریان به‌خۆیانه‌و هه‌ندێك جاریش تێگه‌یشتن لێیان گرانه‌و حه‌زیشده‌كه‌ن له كه‌سانی تر جیاوازبن.
ره‌نگی په‌مه‌یی:
نیشانه‌ی گاڵته‌وگه‌پ‌و منداڵێتی‌و مێیینه‌بوونه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی ساده‌ن، به‌ڵام مایه‌ی متمانه‌نین‌و بێ ئیراده‌ن.
ره‌نگی قاوه‌یی:
ئه‌وكه‌سانه حه‌ز به‌م ڕه‌نگه ده‌كه‌ن كه خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی قورس‌و به‌هێزن، له‌هه‌مان كتیشدا ماددی‌و خۆپه‌رستن‌و حه‌زیان به‌وه‌یه خه‌وشیی ئه‌وانیتر بزانن. زه‌وقێكی تایبه‌تیان هه‌یه‌و توانای به‌رگه‌گردنیان هه‌یه‌و كاتێكیش شكستده‌هێنن، دان به‌خۆیاندا ده‌گرن‌و نایه‌ڵن هه‌ناسه‌ساردی داگیریان بكات. ئه‌م ڕه‌نگه خاوه‌نه‌كه‌ی توانای گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا كه‌مه.
ره‌نگی خاكی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڕه‌نگه به‌كارده‌هێنن موحافیزكار‌و هه‌ستیارن‌و ڕه‌خنه‌كانیان ڕه‌قه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زیان به‌وه‌نییه له كێشه‌و گرفته‌وه تێوه‌بگلێن. ئه‌م ڕه‌نگه تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی هێواشده‌كاته‌وه
زۆربه‌ی پزیشكانی بواری ده‌روونناسی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له‌نێوان مه‌زاجی گشتی مرۆڤ و ڕه‌نگه‌كاندا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌لای ژن تۆختره، به‌هۆی گۆڕانه بایۆلۆژییه‌كانیه‌وه.
به‌پێی دوا لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، كه له‌لایه‌ن سیگمان مارتن (زانای ناوداره‌وه) ئه‌نجامدراوه‌و نه‌خۆشه‌كان له ڕێگه‌ی ڕه‌نگه‌كانه‌وه چاره‌سه‌رده‌كات، پێداگریكراوه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ڕه‌نگه‌كان له‌سه‌ر باری مه‌زاج‌و ده‌روونی ژنان، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار‌و په‌یوه‌ندیی به‌خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌بێت.
كۆمه‌ڵێك له‌و ڕه‌نگانه، كه یارمه‌تیده‌ری ژنن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌بێت‌و ئارامی به ده‌روونی ببه‌خشێت:
ره‌نگی ڕه‌ش:
هه‌رچه‌نده ڕه‌نگێكی گه‌رمه، به‌ڵام به‌لای نه‌خشه‌سازانی پۆشاكه‌وه، ئه‌و ڕه‌نگه به شای جوانپۆشی داده‌نرێت‌و ئامۆژگاریی ژنان ده‌كرێت له كاتی ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا ئه‌و جلانه بپۆشن كه ڕه‌نگیان ڕه‌شه، به‌تایبه‌تیش له‌و كاتانه‌دا كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا به‌شداریی ئێواره‌خوانێكی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش جۆره ئاسووده‌ییه‌ك به‌پیاو ده‌به‌خشێت‌و هه‌ست به كه‌شخه‌یی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
ره‌نگی سوور
ئه‌م ڕه‌نگه جۆره گه‌رمییه‌ك ده‌به‌خشێت‌و سووڕی خوێن چالاكده‌كات‌و یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕزگاربوون له بێزاریی ڕۆژێكی كاركردن. هه‌ركاتێك هه‌ست به دابه‌زینی ئاستی وزه‌ی نێو ناخت كرد، ئه‌وا ئه‌و ڕه‌نگه بپۆشه، تا چالاكی‌و زیندووێتیت پێ ببه‌خشێت‌و له‌به‌رچاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت گه‌نج‌و گورج‌وگۆڵ ده‌ربكه‌ویت.
پرته‌قاڵی
هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌وه كرد مه‌زاجی خۆت یان هاوسه‌ره‌كه‌ت ناله‌باره‌و له‌تێكچوون‌و توڕه‌یدایه، ئه‌وا ڕه‌نگی پرته‌قاڵی یارمه‌تیده‌ره بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی مه‌زاج‌و هه‌ستكردن به خۆشی‌و ئاسووده‌بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری‌و هه‌ستكردنی ژن به‌متمانه‌بوونی به‌رده‌وام به‌خۆی.
سه‌وز:
ئه‌م ڕه‌نگه فه‌رامۆش مه‌كه، با له‌نێو كانتۆری تایبه‌ت به‌پۆشاكه‌كانتدا ئه‌و ڕه‌نگه‌ی تێدابێت، هه‌ركاتێك هه‌ستت به ماندوێتی مێشك‌و نیگه‌رانی كرد ئه‌و ڕه‌نگه بپۆشه. یان له كاتی ده‌مه‌قاڵێی نێوان خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌تدا، چونكه له‌ئاستی بارگرژییه‌كان‌و هه‌ستكردن به‌هیلاكی داده‌به‌زێنێت.
پیرۆزه‌یی
ره‌نگێگی تایبه‌تمه‌نده‌و پێویسته ژن ناوبه‌ناوه ئه‌و ڕه‌نگه بپۆشێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ره بۆ كارامه‌یی‌و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران‌و لێكترگه‌یشتنی نێوانیان. ته‌نانه‌ت له ناماده‌یی یه‌كێكیشیاندا به‌رامبه‌ر هه‌ستی ئاماده‌یی هاوسه‌ره‌كه‌ی لادروستده‌بێت، جگه له‌وه‌ش بۆ باری ته‌ندروستیی گشتی سوودی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه.
ره‌نگی سپی:
پاكی‌و بێگه‌ردی ده‌به‌خشێت‌و سیما‌و فۆرمێكی منداڵانه‌ی پێ ده‌دات‌و وا له‌به‌رده‌م مێردا ده‌رده‌كه‌ویت كه تۆ ژنێكی مهیره‌بان‌و بێ كێشه‌یت.
ره‌نگی شین:
ره‌نگی ئارامی‌و پشووبه‌خشین‌و هێوربوونه‌وه‌یه‌و دوو پله‌ی گه‌رمای له‌ش داده‌به‌زێنێت. پێویسته ژن له‌كاتی پیاسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بیپۆشێت، به‌تایبه‌تی له‌كۆتایی هه‌فته‌دا. ره‌نگی كراوه‌ی شین ئه‌و هه‌سته دروستده‌كات كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێكه له ئاسمان‌و ده‌ریا.
ره‌نگی زه‌رد:
كاتێك پێویستت به سافبوونی فیكر‌و بینیی شته‌كانه وه‌ك خۆی، هه‌وڵبده ئه‌م ڕه‌نگه بپۆشیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ره له دیاریكردنی خاڵه باش‌و خراپه‌كانت له‌نێو خێزاندا، هه‌روه‌ها له‌شیش له ژه‌هرو خڵته‌كان ڕزگارده‌كات.
ئه‌رخه‌وانی:
ره‌نگێكی جوان‌و نه‌رم‌و مۆدێلی ئه‌مڕۆیه‌و په‌یوه‌سته به‌ئارامییه‌وه، به‌ڵام له‌م ڕه‌نگه نزیك مه‌به‌ره‌وه، كاتێك مه‌زاجت ته‌واو نه‌بوو، چونكه زۆر ته‌ماشاكردنی، دڵته‌نگی‌و خه‌مباری دروستده‌كات.
ره‌نگ و خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كان
هه‌رره‌نگێك كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه كه به‌كاریده‌هێنن، جا ئه‌وه له پۆشاكه‌كانیاندا بێت یان له ڕه‌نگی كه‌لوپه‌له‌كانی نێو ماڵ‌و نووسینگه‌و ئۆتۆمبیله‌كانیاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت‌و له كه‌سایه‌تیه‌كانی مرۆڤدا ڕه‌نگبده‌نه‌وه. دیسان ڕه‌نگه‌كان په‌یوه‌ندییان به توخمه‌كانی نێو ژیانه‌وه هه‌یه، بۆنموونه سوور په‌یوه‌سته به‌ئاگرو زه‌رد به‌هه‌واو شین به ئاو‌و سه‌وز به زه‌وییه‌وه‌و...هتد. زانایانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ڕه‌نگه‌كان بۆ ڕه‌نگه سارد‌و گه‌رمه‌كان پۆلێنده‌كه‌ن، شین و سه‌وز له ڕه‌نگه سارده‌كانن‌و ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئۆقیانووس‌و سێبه‌ری دره‌خت‌و هه‌رچی سوور‌و پرته‌قاڵیشه له ڕه‌نگه گه‌رمه‌كانن.
ئه‌و ئامێره‌ی كه گه‌رمی پێوی ڕه‌نگه‌كانه به "ترمۆبیل" ناوده‌برێت، هه‌روه‌ك له‌سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردووه، ڕه‌نگه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان‌و باری ده‌روونیان ده‌بێت. بۆنموونه، له‌نێو هه‌ندێك زینداندا ڕووناكی سوور به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی به‌ندكراوه‌كان بشێوێنێت.
به‌پێی زانستی ده‌روونناسی، ڕه‌نگه‌كان به‌م جۆرانه لێكده‌درێنه‌وه:
ره‌نگی سوور:
ئاماژه‌یه بۆ بوونی ئاره‌زووی شه‌ڕانگێزی‌و ڕقلێبوون‌و وزه‌و زیندوێتی. ئه‌م ڕه‌نگه به‌ڵگه‌یه بۆ چاپووكی‌و ئازایه‌تی‌و بوێری‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌و بزۆزی خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وانی تری خۆشده‌وێت. هه‌روه‌ها منداڵان و كه‌سانی هاروهاجیش ئه‌م ڕه‌نگه‌یان به‌لاوه جوانه.
ره‌نگی شین:
ئاماژه‌یه بۆ كه‌وتنه ژێرباری سیستمه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه، شێلگیر‌و هه‌ستیارو موحافیزكاره. هه‌روه‌ها ڕه‌نگی شین ئاماژه‌یه بۆ واتای ڕه‌هایی، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ڕه‌نگه واتای خۆشه‌ویستی بۆ ژیان ده‌گه‌یه‌نێت. زۆركات بڕیاره‌كانی په‌له‌ی تێداده‌كات‌و ڕاست نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌زی به‌ڕۆچوونه له فیكری فه‌لسه‌فیدا، هاوكات رێز له هه‌ستوسۆزو بیروبۆچوونی ئه‌وانی تر ده‌گرێت. حه‌زی به هاورَییه‌تی‌و میواندارێتی‌و سه‌ردانیكردنه. دیسان ئه‌م ڕه‌نگه ئاماژه‌یه بۆ مێشك ساردی‌و باشتریشه ئه‌گه‌ر كه‌سانی وه‌ك مامۆستا‌و به‌ڕێوبه‌ری شوێنه گشتییه‌كان ئه‌م ڕه‌نگانه به‌كاربهێنن.
ره‌نگی ڕه‌ش:
ئاماژه‌یه بۆ ترس‌و پشێوی‌و خه‌مۆكی‌و په‌نهانی‌و سه‌رنجڕاكێشان‌و ته‌قلید، خاوه‌نه‌كانیشی حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن كه‌سانی تر ڕێز له ژیانی تایبه‌تیان بگرن. ئه‌م كه‌سایه‌تیانه زیاتر ڕه‌شبینن، دیاره شاره‌زایانی ڕه‌نگ، ڕه‌ش به‌ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی نێو لیستی ڕه‌نگه‌كان دانانێن.
مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
اطلاعات کاربری
لینک دوستان
آرشیو
پیوندهای روزانه
آمار سایت