ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه که‌متر له دووجار ددانیان ده‌شۆن، زیاتر دووچاری کێشه‌کانی دڵ ده‌بنه‌وه: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانی به‌به‌شداری نزیکه‌ی 12 هه‌زار که‌سی هه‌راش ده‌ریخستووه، که نه‌خۆشییه‌کانی ددان په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی دڵه‌وه هه‌یه.
توێژه‌ران له "University College London" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Medical Journal"دا ده‌نووسن، که لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه پێویسته ئه‌نجام بدرێت، تا بزانرێت، ئایا نه‌شووشتنی ددان هۆکاره له‌پشت تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کان دڵ یان پاککردنه‌وه‌ی ددان ده‌بێته که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌کان دڵ.
"Richard Watt" و هاوه‌ڵه‌کانی داتای نزیکه‌ی 12 هه‌زار به‌شداربووی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌ڵسه‌نگاند. ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی به‌شداربووانیش 50 ساڵ ده‌بوو. به‌شداربووان له‌میانه‌ی ڕاپرسییه‌کاندا ئاماژه‌یان به جاره‌کانی ددان شووشتن و جگه‌ره‌کێشان و ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشیدابوو. له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا 555 به‌شداربوو دووچاری کێشه‌کانی دڵ و لووله‌خوێنبه‌ره‌کان هاتبوونه‌وه و 170یان به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
ئه‌وانه‌ی زۆر به‌ده‌گمه‌ن یان هه‌ر ددانیان نه‌شووشتبوو، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌کێشه‌کانی دڵ به‌ڕێژه‌ی له 70% به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی دیکه‌دا به‌رزتربووه. هه‌روه‌ها ئاستی پڕۆتینی "CRP" و "Fibrin" له‌ناو خوێنیاندا به‌رزبووه، که به‌هۆیه‌وه مرۆڤ دووچاری هه‌وکردنی درێژخایان ده‌بێت. فاکته‌ره کاریگه‌ره‌کانی وه‌ك چه‌وری، جگه‌ره‌کێشان و په‌یوه‌ندی خێزانی پشتگوێ نه‌خران.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌ت، که نه‌شووشتنی ددان ده‌بێته له‌بارکردنی ژینگه‌یه‌کی گونجاو بۆ به‌کتیریا، که ددان به‌ره‌وو خراپی ده‌به‌ن. به‌مجۆره‌ش کێشه‌ی هه‌وکردن له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی له‌شدا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌که‌ن و دڵ و لووله‌خوێنبه‌ره‌کان دووچاری کێشه ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC
مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
اطلاعات کاربری
لینک دوستان
آرشیو
پیوندهای روزانه
آمار سایت