بلوتۆس خزمه‌تگوزاریه‌كی گرنگه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری له ئامێرێكه‌وه بۆ ئامێرێكی تر به‌كاردهه‌ێنرێت، به‌ڵام به‌ده‌ریش نییه له زیان وه‌ك هه‌موو ئامێره دیجیتاڵیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیاكانی سه‌رده‌م. بلوتوس به فریكوێنسی 2.40 گێگا هێرترز تا 2.48گێگا هێرتز كارده‌كات، به مه‌ودای ده‌مه‌تری بازنه‌یی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر خێرایی و گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا، ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسی بێت ناردنی پرته‌كانی بلوتوسه كه توانای هه‌یه 1600 پرته بنێرێت له‌یه‌ك چركه‌دا،
كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و پر مه‌ترسیه، چونكه ده‌بێته ه‌ۆی زیان گه‌یاندنی خانه‌كانی له‌ش و گومان كردن له رودانی بازدان له خانه‌كانی جنسیدا، هه‌روه‌ها بلوتوس زیان به خانه‌كانی مێشك ده‌گه‌ینێت به‌وه‌ی ده‌بێته ه‌ۆی هه‌ست كردن به ژاوه‌وه ژاوو سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامێری بلوتوس بۆ په‌یوه‌ندی به‌كاردهه‌ێنرێنن، جگه له‌مه زیانه‌كانی بلوتوس بۆ ئامێره‌كانی تریش زۆره بهه‌ۆی به‌یه‌كداچونی شه‌پۆله‌كانی له‌گه‌ڵ رادیۆ‌و ته‌له‌فزۆن، بۆیه زۆر پێویست ده‌كات كه بلوتوسی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانتان به‌داخراوی به‌ێلنه‌وه تا كاتی پێویست.
مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب
اطلاعات کاربری
لینک دوستان
آرشیو
پیوندهای روزانه
آمار سایت